Apora Logo

هۆشداری لە بارەی رودانی خۆڵبارینەوە دەدرێت

هۆشداری لە بارەی رودانی خۆڵبارینەوە دەدرێت

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ لە درەنگانی شەوی هەینییەوە روو ده کاتە ناوچە جیاوازەکان.

17/9/2025


شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با لە ئاڕاستەی رۆژئاواوە بەرەو ناوچەکانی هەرێم بۆ رێژەیەکی بەرز و سەروی 20 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا بەوهۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ لە درەنگانی شەوی هەینییەوە روو ده کاتە ناوچە جیاوازەکان.


شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "خۆڵبارینەکە لە زۆربەی ناوچەکان چڕ دەبێت و جگە لەسنووری بادینان کە لاواز بۆ مام ناوەند دەبێت ، درەنگانی شەوی هەینی و شەوی هەینی لەسەر شەممە و بۆ بەیانی شەممە چەقی چڕی خۆڵبارینەکەیە و رۆژی شەممە بەتێپەڕ بوونی کات و بەهۆی کەم بوونەوەی خێرایی با له رۆژئاواوە وە وردە ورده خۆڵبارینەکەش بەرەو کەمبوونەوەو لاوازی دەچێ و رۆژی یەکشەممەو به ولاوە بەتەواوی کۆتایی پێدێت و نامێنێت دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".


باسی لەوەش كرد،دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی هەینی و شەوی هەینی لەسەر شەممە بەتایبەتی حاڵەتێک،ی لاوازی باران و هەورە بروسکە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری بادینان هەولێر و راپەرین دەگرێتەوە لە بەرانبەر گونجانی بارودۆخ حاڵەتەکە زیاتر دێتە خوارەوە تایبەت بۆ نزیک شاخەکان بەڵام بەگشتی لەبەرئەوەی یەکەم حاڵەتە و ناوچەکە وشکە رەنگە رووبەری کەم و زۆر نەگرێتەوە".


ئاماژەی بەوەش كرد،بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ نیمچە ساردی باکوور پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 5 پلە دادەبەزن تایبەت لە هەینی و بۆ رۆژانی دواتر وە کەشی پایزی لە ناوچەکان له و وادەو بەولاوە دەستپێدەکات".


;