Apora Logo

چوار گروپی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی خرانە لیستی تیرۆرەوە

چوار گروپی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی خرانە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چوار گرووپی میلیشیای عێراقی سەر بە ئێران خستە لیستی تیرۆرەوە و دەڵێت”ئەم هەنگاوە ئامانجی تێکشکاندنی تۆڕە دارایی و لۆجستییەکانی ئەم گرووپانەیە”.

17/9/2025

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چوار گرووپی میلیشیای عێراقی سەر بە ئێران خستە لیستی تیرۆرەوە و دەڵێت”ئەم هەنگاوە ئامانجی تێکشکاندنی تۆڕە دارایی و لۆجستییەکانی ئەم گرووپانەیە”.

 

ئەمڕۆ 17ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە فەرمی چوار گرووپی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە بە هاوکاریکردنی ئێران تۆمەتبار کراوەن، خستە لیستی “ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی” (FTO)، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە ئامانجی تێکشکاندنی تۆڕە دارایی و لۆجستییەکانی ئەم گرووپانەیە، کە ئەمەریکا بە بەرپرسیاریان دەزانێت لە هێرشکردنە سەر کارمەند و دامەزراوە ئەمەریکییەکان لە ناوچەکەدا، سزاکان سامانیان لە ئەمەریکا بلۆک دەکات و هاووڵاتییانی ئەمەریکیش لە هەر مامەڵەیەک لەگەڵیاندا قەدەغە دەکات.


هەروەها هەر چوار ڕێکخراوەکە پێشتر خرابوونە لیستی “تیرۆریستی دیاریکراوی جیهانی” (SDGT)، بە، سزایانەش لێکەوتەی یاسایی و دارایییەکەیان قورستری دەبێت.


گرووپەکانی سەر بە ئێران بریتین لە : بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیب سەید شەهادە، بزووتنەوەی ئەنساروڵا ئوفیاء و کەتائیب ئیمام عەلی .




;