Apora Logo

ئەمریكا و چین لەسەر (تیك تۆك) گەیشتنە رێككەوتن

ئەمریكا و چین لەسەر (تیك تۆك) گەیشتنە رێككەوتن

ئەمریكا و چین لەسەر (تیك تۆك) گەیشتنە رێككەوتن

16/9/2025

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند" لەبارەی پلاتفۆری (تیك تۆك)ەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو چین گەیشتونەتە رێككەوتنی چوارچێوەیی".

لەمبارەیەوە سكوت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لەبارەی پلاتفۆری (تیك تۆك)ەوە واشنتۆن و پەکین گەیشتونەتە رێككەوتنی چوارچێوەیی، كە رەنگە ببێتە هۆی گواستنەوەی خاوەندارێتی پلاتفۆرمەكە بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریكی لەناو ئەمریكا.

هاوكات ئەم قسانە لەچوارچێوەی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان هەردوولا هاتووە لە مەدرید، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشبینی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك (ترەمپ) و (شی جین بینگ) دەكرێت بۆ گفتوگۆ لەبارەی وردەكاریی رێككەوتنەكە.

جێی باسە رێككەوتنە بەراییەكە لەكاتێكدایە، رۆژی ١٧ی ئەم مانگە دواین دەرفەتە لەبەردەم ئاپەكەدا بۆ كشاندنەوەی سەرمایەگوزارییەكانی لە بازاڕی ئەمریكا، ئەگەرنا روبەڕووی مەترسی قەدەغەكردن دەبێتەوە.

;