Apora Logo

گەورە تیرۆریستێکی داعـ...ش دەستگیرکرا

گەورە تیرۆریستێکی داعـ...ش دەستگیرکرا

گەورە تیرۆریستێکی داعـ...ش دەستگیرکرا

16/9/2025

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە “ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، پرۆسەیەکی ئەمنیی وردیان ئەنجامداوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامە مەترسیدارەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە شاری ڕەقە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ “ئەم پرۆسەیە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد بۆ چەند مانگێک بۆ جوڵە و چالاکییەکانی کەسێک بە ناوی (حەسەن جفلی) ناسراو بە ئەبو عەبدو هات، و هێزەکانمان توانیان شوێنی خۆحەشاردانی دیاری بکەن و گەمارۆی ئەمنیی توندی لەسەر دابنێن، پاشان دەستگیری بکەن”.

بەپێی بەیاننامەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، “جفلی کاری دروستکردنی تەقەمەنی TNT دەکات و بەسەر ئەندامانی شانەکەدا دابەشی دەکات، و کۆگایەکی تایبەت بە خۆی بۆ دروستکردنی ئەم تەقەمەنیانە بەکاردەهێنێت، لە چوارچێوەی پیلانێکی تاوانکارانە بۆ بەئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەروەها بۆ بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێل و کۆبوونەوەی هاووڵاتیانی سڤیل بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشدراوە، “لە کاتی هەڵمەتەکەدا، 180 قاڵب TNT و ئامێری کۆنتڕۆڵ و سویچی تەقاندنەوە و بازنەی ئەلکترۆنی، جگە لە ژمارەیەک ئامێری مۆبایل و بڕێک پارە دەستیان بەسەردا گیراوە

;