Apora Logo

لەمەودوا نابێت نوسین لەسەر ئۆتۆمبێلەکانتان بنوسن

لەمەودوا نابێت نوسین لەسەر ئۆتۆمبێلەکانتان بنوسن

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شۆفێرانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی جۆرا و جۆر سزا دەدرێن.

15/9/2025


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شۆفێرانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی جۆرا و جۆر سزا دەدرێن.


هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: هەموو جۆرە نووسینێک لەسەر جامی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەم کارە بکات پێ بژاردنی دارایی بۆ دەکرێت، چونکە ئەم جۆرە نووسینانە دەبنە هۆی سەر لێشواندنی شۆفێرانی دیکە و ئەگەری لێکەوتی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە.


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتیشی: لە یاسای هاتوچۆ ماددەی 30 ئاماژە پێکراوە، ئەنجامدەرانی پێ بژاردنی داراییان بۆ دەکرێت و بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن لە هەر جۆرە نووسینێک لەسەر لاشە یان جامی ئۆتۆمبێلەکانیان.



;