چاوەڕواندەكرێت سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێكردنی یاسایی بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات و ئەنجامەكەی رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكات
میدیای یەکێتی وای بڵاو کردەوە کەوا ، چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێكردنی یاسایی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات و ئەنجامەكەی بەر لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاراستەی ئەنجومەنەكە بكات، تاكو لە كۆبوونەوەكەدا بخرێتە بەر باس و بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كارەكانی تەواو نەكات، ئەوا پێشبیندەكرێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو كارەكانی تەواو بكات و راو بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
ئەوەش لەكاتێكدایە، یەكلایی نەكردنەوەی دۆسییەی داهاتی نانەوتی و دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بوونەتە بەربەست لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە.