مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیران لە دەوحە رایگەیاند، هیچ وڵاتێكی ئیسلامی و عەرەبی لە ھێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە.
ئەمڕۆ دوشەممە، سەرانی وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە لوتكەی نائاسایی عەرەبی- ئیسلامی لە دەوحە كۆبونەوە.
مەسعود پزیشكیان لەوتەکانیدا وتی، هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە "بەرنامە بۆ داڕێژراو" و "دەستدرێژی بو بۆ سەر دیپلۆماسییەت."
وتیشی، ئامانج لە هێرشەكەی ئیسرائیل لەناوبردنی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بو بۆ كۆتاییهێنان بە "كۆمەڵكوژیی غەززە."
پزیشكیان داوای گۆشەگیركردن و سەپاندنی سزای دارایی و چەك و دادگاییكردنی سەرانی حكومەتی ئیسرائیلی لە دادگا نێودەوڵەتییەكا كرد.
پزیشكیان جەختی كردەوە كە هێرشەكەی سەر دەوحە نیشانی دا كە هیچ وڵاتێكی ئیسلامی و عەرەبی لە "دەستدرێژی"ی ئیسرائیل پارێزراو نییە.