Apora Logo

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێم : بەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران دابەش دەکرێت.

15/9/2025


  وەزارەتی بازرگانی هەرێم : بەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ وەرزی دروێنەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ جوتیارانی هەرێم بڕی ٤٠٠ هەزار تەن گەنمیان لێ وەرگیراوە.



;