Apora Logo

وەزیری وزەی ئەمریکا: پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە مەترسییەکی گەورەترە و دەبێت بە تەواوی ڕابگیرێت

وەزیری وزەی ئەمریکا: پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە مەترسییەکی گەورەترە و دەبێت بە تەواوی ڕابگیرێت

کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە (١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥) لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا لێدوانی توندی دژ بە ئێران دا.

15/9/2025



کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە (١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥) لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا لێدوانی توندی دژ بە ئێران دا.


ڕایت لە وتارەکەیدا وتی: ئێران دەبێت بە تەواوی دەستبەرداری بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و بە "گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر سیستەمی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی" وەسفی کرد. جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمریکا پابەندە بە هەڵوێستی ڕوونی خۆیەوە کە دەبێت ڕێگای ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی بە تەواوی بوەستێنرێت، لەوانەش پیتاندنی یۆرانیۆم و توانای دووبارە پرۆسێسکردنی پلۆتۆنیۆم".

وەزیری دەڕەوەی ئەمریکا وتیشی: بەڕدەوامی پێشێل کردنی بەڕپرسەکانی پارێزەڕی ئێران لەلایەن ئێرانەوە گەورەترین هەڕەشەیە لەسەڕ سیستەمی نەهێشتنی چەکی ناوەکی.


;