ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران پێش بەڕێکەوتنی بۆ قەتەر بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی ڕایگەیاند، وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەم قەوارە درۆینەیە بپچڕێنن و پارێزگاری لە یەکگرتوویی و یەک دەنگی خۆیان خۆیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل "دان بە هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نێودەوڵەتیدا نانێت و ڕێز لە یاساکان ناگرێت".
پزیشکیان گوتیشی؛ ئیسرائیل هەرچی بیەوێت بە پاڵپشتیی ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژئاوا دەیکات"، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی پاڵپشتیکردن هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران هیوای خواست کە لوتکەکە "بگاتە ئەنجامێک" سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دژی ئیسرائیل.