ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کە دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە 126 ملیۆن دینارو بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی 60 مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایکبووی 1999 - م، م، إ لەدایکبووی 2000 ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.