بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، قەتەر هاوپەیمانێکی زۆر گەورەیە. "بۆیە ئیسرائیل و ئەوانی دیکە دەبێت وریا بن کاتێک هێرش دەکەنە سەر خەڵک.
لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر و کردنە ئامانجی سەرکردەکانی حەماس لە رۆژی سێشەممەی رابردودا، ترەمپ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیبو.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردو لە پێشهاتێکی نوێدا، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەوڵی کوشتنی سەرکردە سیاسییەکانی بزوتنەوەی حەماسی لە قەتەر دا، دوێنی یەکشەممەش، بنیامین نەتانیاهۆ بە ناڕاستەوخۆ شکستی پلانەکەیانی راگەیاند و وتبوی ئەو سەرکردانە دەبنە هۆی گرفت لەبەردەم ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.
هێرشەکەی ئیسرائیل ناڕەزایەتیەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕۆژی یەکشەممە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت و داوای سزادانی ئیسرائیلی کرد لەسەر تاوانەکانی.
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پێنج ئەندامی حەماس و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی قەتەر کوژران.
لە قەتەر گەورەترین بنکەی ئەمەریکا بوونی هەیە هاوکات هاوشانی ئەمریکا و میسر نێوەندگیری شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەکات.