ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا وادەی کەوتنەکاری 16 کامێرای تۆمارردنی تیژڕەوی ڕاگەیاند و دەڵێت، شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە كە ژمارەیەك كامێرای تیژەڕوی لە سبەی دوو شەممەوە لە چەند شوێنێكی پارێزگای دهۆك بە شێوەیەکی فەرمی چالاک دەبن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هاتووچۆی دهۆك، شوێنی کامێرای تیژڕۆییەکان لەم شوێنانە دەبێت :
قەزای سێمێل:
– ڕێگەی بەرامبەر زانکۆی نەورۆز، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
– ڕێگەی گوندی فەرەنسی (2)، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
– ڕێگەی سەرەکی کۆمەڵگەی فەیدیێ، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
قەزای ئامێدیی:
– ڕێگەی سەرەکی ئامێدیی، خێرایی دیاریکراو 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
قەزای ئاکرێ:
– ڕێگای ڕاپەرین نزیک بنکەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
– ڕێگای پەیمانگا نزیک بەنزینخانەی ئاکرێ سپۆرت، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
– ڕێگای میر زەند، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
– ڕێگای بێجیل، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا
– ڕێگای باشقال، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا
-ڕێگای گردەسین، نزیک بەنزینخانەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا
کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە ترافیکەکان:
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک؛
– ترافیکی ژوری بازرگانی
– ترافیکی نزیک فرۆشگای مازی
– ترافیکی شوقەکانی مێرسین تاوەر
– ترافیکی زڕکا
لە سەنتەری قەزای ئاکرێ؛
– ترافیکی قەلات
– ترافیکی پیشەسازی