Apora Logo

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پشوو بێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پشوو بێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پشوو بێت

14/9/2025

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە لە مانگی 11 بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پشوو بێت، بەپێى بەدواداچوونەکان ئەم پشووە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، بڕیاردراوە لە ڕۆژی 5 تاوەکو 13ـی تشرینی دووەم واتا مانگی 11، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت، بە ناوەندەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە. ئەمەش وەک بەکارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنکەی دەنگدان.

بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە و ناوەندەکانی خوێندن وەکو بنکەی دەنگدان دیاری دەکرێن.

بەگوێرەی وتەی جومانە غەلای، لەسەرتاسەری عێراق هەشت هەزار بنکە و 30 وێستگەی دەنگدان هەیە.

بڕیاره‌، سبه‌ینێ کۆمسیۆنی عێراق تیروپشک بۆ کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان بکات، ٢٥٠ هەزار کەس وەردەگرێت و مووچەشی بۆ دیاریكردوون كه‌ لە نێوان ١٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، كه‌ تیروپشکەکە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی سبەی لە نووسینگەی سەرەکیی کۆمسیۆن لە بەغدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


;