Apora Logo

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژەیاسا

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژەیاسا

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژەیاسا

14/9/2025

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژەیاسا، کە گرنگترینیان وزەی نوێبووەوە، دەسەڵاتی ڕێکخستنی ئەتۆمی و سێیەمین هەمواری یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەیە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا بەشێکی جەستەیان لە دەستداوە.

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و لەوباریەوە لیژنەی کاری پەرلەمانیش ڕایگەیاند، یاسای ڕێکخستنی کاری سەندیکاکان، دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم، ئامادەیە بۆ پەسەندکردن لە پەرلەمانەوە، جەختیان لەوەش کردەوە، کە ئەم یاسایە سەربەخۆیی بۆ کاری سەندیکاکان دەگەڕێنێتەوە.

لە بەرنامەی کاری پەرلەماندا هاتووە، لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر ڕەشنووسی هەمواری چوارەمی پرۆژەیاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی کەرتی تایبەت دەدرێت، جگە لەوەش دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای بەرگریی شارستانی و هەمواری سێیەمی پرۆژەیاسای خزمەتگوزاری زانکۆکان دەدرێت.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی گشتیی چاودێریکردنی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان دەکات، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای کۆلێجی فڕۆکەوانی سوپاش دەکرێت

;