بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئەیلوول بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما جێگیرە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشىینیش دەکات، ڕۆژی دووشەممە ، 15ـی ئەیلوول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 14ـی ئەیلوول.
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی