پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ دەستگیر کردووە و دەستیش بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، سەرلەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (وەهبی تاهیر میكە) تەمەن 43 ساڵ پیشە کاسب دانیشتووی شارۆچکەی خورماڵ گەیەندرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە، کە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بووە.
باسی لەوەشکردووە: ڕووداوەکە لەشوێنی کارەکەی کە دووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە لەناو شارۆچکەی خورماڵ ڕوویداوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و
لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بەڵگەکان هەڵگیراونەتەوە و دەمانجەیەک دەستی بەسەردا گیراوە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە
کەسێک بەتۆمەتی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە