Apora Logo

دوا زانیاری لە بارەی پارەی گەنمی جوتیاران

دوا زانیاری لە بارەی پارەی گەنمی جوتیاران

بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، چاوەڕێدەکرێت ٥٠٠ ملیار دینار بۆ پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران خەرجبکرێت.

13/9/2025


بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، چاوەڕێدەکرێت ٥٠٠ ملیار دینار بۆ پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران خەرجبکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە میدیای پارتی وت، بۆ ئەمساڵ ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمیان رادەست کردووە و بەهاکەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینارە.


باسی لەوەشکرد، پارەی گەنمی جوتیارانی بەغدا دراوە چونکە زووتر دەست بە دروێنە دەکەن، بەڵام پارەی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا خەرج نەکراوە لەبەرئەوەی درەنگتر دەستبە دروێنە دەکرێت.



;