چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی یەکشەممەوە ئەنجوومەنی دەوڵەت، کار لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکات و دوای ڕاوێژکردن بابەتەکە بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلول میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی دەوڵەت کار لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکات و ڕاوێژ دەربارەی بکات، دوای ڕاوێژکردن بابەتەکە بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نارد، بۆ ئەوەی بۆچوونەی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بدەن و بڕیاری لەبارەوە بدەن.