Apora Logo

ئۆجەلان نامەیەك بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا دەنێرێت

ئۆجەلان نامەیەك بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا دەنێرێت

دەستەی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشكرایكرد، ئۆجەلان نامەیەكی بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا ناردوە.

13/9/2025

فەرزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هاوار نیوزی وتوە، ئۆجەلان نامەیەكی بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا ناردوە.


وتوشیەتی، نامەكە گەیشتۆتە دەست ئەمان و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بیگەیەننە دەست كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریاو نامەكەش بۆ رایگشتی بڵاوبكەنەوە.


فەرزەندە مونزیر ئامادە نەبوە ناوەڕۆكی نامەكەی ئۆجەلان ئاشكرابكات.

;