Apora Logo

زانکۆی کالیفۆرنیا زانیاری لەسەر خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین دەدات

زانکۆی کالیفۆرنیا زانیاری لەسەر خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین دەدات

زانکۆی کالیفۆرنیای ویلایەتی بێرکلی ڕایگەیاندوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فیدڕاڵیدا لەبارەی ئەوەی ناوی لێناوە "ڕوداوەکانی گوماناوی دژە جولەکە"، زانیاری لەسەر 160 مامۆستا و خوێندکار داوەتە ئیدارەی ترەمپ.

13/9/2025

نووسینگەی سەرۆکی زانکۆی کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە، دامەزراوەکە لەلایەن دەزگا فیدراڵی و ویلایەتییەکانەوە چاودێری دەکرێت و کەمپەکانی وەک یو سی بێرکلی "جاربەجار داواکاری بەڵگەنامە وەردەگرن کە پەیوەندییان بە وردبینی حکومەت، پێداچوونەوە بە پابەندبوون، یان لێکۆڵینەوەکانەوە هەیە".


ترەمپ هەڕەشەی کەمکردنەوەی بودجەی فیدراڵی بۆ زانکۆکان دەكات بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین . حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە زانکۆکان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان تەحەمولی دژە جوولەکە بوون.


خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین، لەنێویاندا هەندێک گروپی جوولەکە، دەڵێن حکومەت بە هەڵە ڕەخنەکانیان لە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین بە دژە جوولەکەگەرایی یەکسان دەکات ، هەروەها پشتگیریکردنیان لە مافەکانی فەلەستین لەگەڵ پشتیوانی لە توندڕەوی.


شارەزایان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و پرۆسەی یاسایی و ئازادی ئەکادیمی سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەرۆکی کۆمارییەکان وروژاند.


هەروەها ترەمپ هەوڵیدا ئەو خوێندکارە بیانیانە دیپۆرت بکاتەوە کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستین کردووە ، بەڵام ڕووبەڕووی بەربەستی یاسایی بوونەتەوە.


وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت: "زانکۆی کالیفۆرنیا پابەندە بە پاراستنی نهێنی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافەکەمان تا زۆرترین ئاست لە هەمان کاتدا پابەندبوونە یاساییەکانی خۆی".

زانکۆی کالیفۆرنیا لە ویلایەتی بێرکلی ڕایگەیاندووە، ناوی 160 خوێندکار و مامۆستایان و کارمەندان نێردراوە بۆ ئۆفیسی مافە مەدەنییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا و هەفتەی ڕابردوو زانکۆکە ئەندامانی کەمپەسەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی پەروەردە چەند مانگێک لەمەوبەر لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە سەبارەت بە مامەڵەکردنی لەگەڵ سکاڵاکانی پەیوەست بە "ڕووداوەکانی گوماناوی دژە جولەکە"، و داوای بەڵگەنامەی کردووە.

;