Apora Logo

لە هێرشێكی تاڵیبان 12 سەربازی پاکستان کوژران

لە هێرشێكی تاڵیبان 12 سەربازی پاکستان کوژران

بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێیی و ئەمنیی ئەفغانستان لە بۆسەیەكی ئەندامانی تاڵیبانی پاکستان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە نزیک سنووری ئەفغانستان، لانیکەم 12 سەربازی پاکستان کوژراون.

13/9/2025


بەرپرسێکی ناوخۆیی پاکستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند،" بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بۆسەیەكی ئەندامانی تاڵیبانی پاکستان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە نزیک سنووری ئەفغانستان، لانیکەم 12 سەربازی پاکستان کوژران.


ئاشكراشیكرد، هێرشبەرەكان کە لە هەردوو دیوی ڕێگاکە جێگیر بوون، بە چەکی قورس تەقەیان لە سوپا و کاروانێکی پاسەوانی سنوور کردووە و 12 کارمەندی ئەمنی کوژراون".


بەرپرسێکی ئەمنی ناوچەکە ژمارەی کوژراوەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشبەرەکان دەستیان بەسەر چەکی کاروانەکەدا گرتووە.


تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی خۆی لە "هێرشێکی زۆر ئاڵۆز" وەرگرت کە لە ئەنجامدا دەست بەسەر ١٠ دۆشکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گرت.


پاکستان زۆرجار شاهیدی هێرشە کوشندەکانی بزووتنەوەکە، لەگەڵ ڕفاندنی کارمەندانی ئاسایشی پاکستان. لەبەرامبەردا سوپای پاکستان هێرشی بەهێز دژی تاڵیبانی پاکستان دەستپێدەکات و دەیان ئەندامی تاڵیبانی پاکستان دەکوژن و بریندار دەبن.


;