Apora Logo

ترەمپ: ئارامیم بەرامبەر بە پوتین خەریکە تەواو دەبێت

ترەمپ: ئارامیم بەرامبەر بە پوتین خەریکە تەواو دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئارامیم بەرامبەر بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا خەریکە تەواو دەبێت، دەشڵێت؛ ڕەنگە سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ بسەپێنین.

12/9/2025

ڕۆژی هەینی 12ی ئەیلولی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای توند کرد بەسەر ڕوسیادا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە.


ترەمپ ڕایگەیاند، ڕەتکردنەوەی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، خەریکە ئارامیم ناهێڵێت، بەڵام دەبێت "کیێڤ"ش هەندێک سازش بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەر.


سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوشکردەوە، کە پێویستە هەردوولا بەشداری بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە شەڕی چەند ساڵە بهێنێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە سەرسوڕهێنەرە کاتێک پوتین هەوڵیدا بگاتە ڕێککەوتن زێلینسکی نەیکرد بە پێجەوانەوە کاتێک زێلێنسکی ویستی، پوتین نەیویست".


ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی؛ ئێستا زێلێنسکی دەیەوێت لەکاتێکدا نیشانەی پرسیار لەسەر پوتین هەیە، دەبێت ڕێوشوێنی زۆر یەکلاکەرەوە بگرینەبەر.

;