Apora Logo

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی نیپاڵ بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی نیپاڵ بەرزبووەوە

دەسەڵاتدارانی نیپاڵ دەڵێن، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بۆ 51 کەس بەرزبووەتەوە و هەزار و 300 کەسیش برینداربوون.

12/9/2025

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئەیلوولی 2025، چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی گەنجان لە نیپاڵ دژی گەندەڵیی حکومەت و بێکاری و دۆخی خراپی هاوڵاتیانی وڵاتەکە بەردەوامە.


دەسەڵاتدارانی نیپاڵ باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون.


ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا گەنجانی نیپاڵ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەرییان دەستپێکرد و حکومەتی وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوە و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەشیان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە و هەڵاتن کرد.

;