ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا بە کەناڵی فۆکس نیوزی وتووە، لەلایەن کەسێکی زۆر نزیکی (بکوژەکە)مان، ڕادەستکراوە". پێشتر ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کردبوو وەڵامی کوشتنی کیرک بە"ناتوندوتیژی" بدەنەوە، سهرۆكی ئهمریكا باسی لهوهشكرد، چارلی كیرك، پاڵهوانێک بووە کە رێگای ناتوندوتیژی گرتووەتە بەر، پێویستە هاوڵاتیان بە هەمان رێگای ئەو وهڵامی تیرۆركردنی بدهنهوه.
رۆژی چوارشەممە 09-10-2025 چارلی کیرک لە زانکۆی یوتا ڤالی لە شاری ئۆرێم لە ویلایەتی یوتا، گوتارێکی بۆ کۆمەڵێک ئامادەبوو دەخوێندەوە، لەکاتی قسەکردن تەقەی لێکرا و خوێن لە ملی فیچقەی کرد، دواتر گیانلەدەستدانی راگەیێندرا.
کیرکی تەمەن 31 ساڵ کاریگەری لەسەر سیاسەتی ئەمریکا هەبوو، یارمەتی زیادبوونی دەنگی ترەمپی دا لەنێو دەنگدەرانی گەنجی وڵاتەکە، ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کۆمارییەکان هاتنەوە دەسەڵات.