بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دانوستانکارانمان دەرفەتی پەیوەندیکردنیان لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە هەیە، بەڵام لە ئێستادا ڕەنگە قسەکردن لەسەر وەستانی دانوستانەکان وردتر بێت.
پێشتریش ڕۆژی هەینی، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەو سزایانەی داو کە بەسەر سەدان بەرپرس و قەوارەی ڕووسیادا سەپێنراون، کە گومانیان لێدەکرێت پشتیوانی لە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بکەن، بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان.
گەمارۆکان کە لە دوای شەڕەکە لە ساڵی 2022 پەسەند کران، زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس و قەوارەی ڕووسیا دەکەنە ئامانج کە لە نێویاندا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیایە. بڕیارە هەر شەش مانگ جارێک بە کۆدەنگی 27 وڵاتی ئەندام نوێ بکرێنەوە. لەوانە بلۆککردنی سەروەت و سامانیان هەروەها ڕێگری کردن لە هاتنە نێو خاکی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
دوای ئەوەی هەنگاریا و سلۆڤاکیا داواکارییەکانیان بۆ لابردنی چەند کەسێک لە لیستی قەدەغەکردنەکەدا، باڵیۆزەکانی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا واژۆیان کرد.
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: ئێمە تازە سزاکانمان لەسەر ڕووسیا درێژ کردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بلۆکەکە پاکێجێکی نوێی سزاکان کۆتایی پێدەهێنێت "کە سنووردارکردنی زیاتر بۆ فرۆشتنی نەوتی ڕووسیا و تانکەرە ژێرزەمینییەکان و بانکەکان لەبەرچاو دەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبین لە خنکاندنی پارە بۆ شەڕی پوتین.
دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناتۆ لە ئاسمانی پۆڵەندا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆیە، لەم هەفتەیەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە کە گومان دەکرێت ڕووسی بێت، گرژییەکان زیاتر پەرەیان سەند.