ڕۆژی پێنج شەممە11ی ئەیلولی 2025،
دادگای باڵای بەرازیل سزای 27 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر جەیر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی پێشووی بەڕازیل سەپاند.
بۆڵسۆنارۆی تەمەن 70 ساڵ، دوای ئەوەی چوار لە پێنج دادوەری دادگاکە دەنگیان دا بە تاوانبارکردنی بە پیلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی ڕکابەرەکەی، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2022دا شکستی پێهێنا.
بۆڵسۆنارۆ بووە یەکەم سەرۆکی پێشووی بەرازیل لە مێژووی ووڵاتەکەدا کە بە تاوانی هێرشکردنە سەر دیموکراسی سزا بدرێت.
دادوەر کارمێن لوسیا پێش دەنگدان بۆ سزادانی بۆلسۆنارۆ گوتی؛ ئەم دۆسییە تاوانکارییە نوێنەرایەتی بەریەککەوتنی بەرازیل دەکات لەگەڵ ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەی پێویست هەیە کە بۆلسۆنارۆی تەمەن 70 ساڵ "بە ئامانجی تێکدانی دیموکراسی و دامەزراوەکان" مامەڵەی کردووە.
بەڵام سزادانەکە بە کۆی دەنگ بەڕێوەنەچوو دوای ئەوەی دادوەر لویس فۆکس سەرۆکی پێشووی بەڕازیلی لە هەموو تۆمەتەکان بێتاوان دەرکرد، بڕیارەکە بە کۆی دەنگ نەبوو.
ئەم تاکە دەنگەش ڕەنگە ڕێگە بۆ تانەدان بکاتەوە. هەروەها ئاسوودەیی بۆ لایەنگرانی سەرۆکی پێشووی بەڕازیل هێنا، کە ستایشی بێتاوانییەکەی کرد.
دادگاکە چوار تۆمەتباری دیکەی کە پێشینەی سەربازییان هەبووە، جگە لە بۆڵسۆنارۆ کە پێشتر فەرماندەی سوپا بووە، سزای تاوانبارکردنی چوار تۆمەتباری دیکەی دانا.
دوای ئەوەی بەرازیل نزیکەی 140 ساڵ لەمەوبەر بوو بە کۆمار، ئەمە یەکەمجارە بەرپرسانی سەربازی بە تاوانی هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی دیموکراسی سزا بدرێن.