Apora Logo

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار تێده‌په‌ڕێنێت

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار تێده‌په‌ڕێنێت

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە كە 80%ی نەختینەیە.

12/9/2025

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 6ی 9 تا 12ی 9ی 2025، زیاتر لە 11 ملیارو 559 ملیۆن و 507 هەزار دینارە.


هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 9 ملیارو 240 ملیۆن و 380 هەزار دیناری واتە 80%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیار و 319 ملیۆن و 126 هەزار دیناری واتە 20%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

;