Apora Logo

لەسەر کوشتنی ئاژەڵی کێوی ئاسایشی هەولێر دوو کەسی دەستگیر کرد

لەسەر کوشتنی ئاژەڵی کێوی ئاسایشی هەولێر دوو کەسی دەستگیر کرد

ئاسایشی هەولێر دوو کەسی دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوون بە کوشتن و پارچەپارچە کرنی ئاژەڵێکی کێوی و بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکەی

11/9/2025

 

ئاسایشی هەولێر دوو  کەسی دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوون بە کوشتن و پارچەپارچە کرنی ئاژەڵێکی کێوی و بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکەی

 

دەقی راگەیەندراوی ئاسایش

دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی ئاژەڵێکی کێوی

دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە کە چەند کەسێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەشێوەیەکی زۆر بێ بەزەییانە هەڵدەستن بە کوشتن و پارچە کردنی ئاژەڵێکی کێوی و بڵاو کردنەوەی گرتەڤیدیۆکەی لەتۆڕی (تیک تۆک) کە ئەو ئاژەڵە کێوییە زیانی بۆ مرۆڤ نیە، لە لایەن تیمەکانمەوە بە دواداچونکراو ناسنامەی تۆمەتبارەکانمان ئاشکرا کرد ، دواتر بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیر دوو لە تۆمەتبارەکانمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی ( س ، ع ، خ ) و ( أ ، ل ، أ )کە هەڵدەستن بە کوشتن و پارچە کردنی ئەو ئاژەڵە کێوییە و هەروەها هۆکارێکن بۆ تێکدانی ژینگە و سروشتی شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

١١ی ئەیلولی ٢٠٢٥



;