Apora Logo

بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون

بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ  کەسیش بریندار بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک پشتڕاستی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئەیلولی 2025)، لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانی لە نزیک بازاڕی قەزای دیبیس، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوو.

11/9/2025



سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک پشتڕاستی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئەیلولی 2025)، لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانی لە نزیک بازاڕی قەزای دیبیس، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاندوە "ناکۆکی خێزانی لەنێوان ئامۆزاکانیدا دروستبووە، بەهۆیەوە یەکێکیان لەنزیک بازاڕ تەقە دەکات و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو تاوانبارە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیەکی توندیان سەپاندووە و دەستیانکردووە بە گەڕان و هەڵکوتانە سەر چەند ماڵێک بە پشتبەستن بە زانیاری


ڕوونیشیکردەوە، "تا ئێستا بارودۆخی گشتی ئارامە، هەوڵە ئەمنییەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە".



;