ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم گەشتنەوەی 25 گەنجە کوردەکەی لیبیای ڕاگەیاند و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیان لە گەنجەکان کردوە و پێداویستی پزیشکیشیان بۆ دابینکراوە.
ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەو گەنجانەی دەستبەسەربون لە لیبیا، سەرجەمیان بە خاکی وڵاتەکەیان شادبونەتەوە و لە ئێستادا سەلامەتن، ئەمەش دوای زیاتر لە 50 رۆژ دەستبەسەربون لە لیبیا کە بەهەۆیەوە توشی ئازار و مەینەتی زۆر ببونەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، سوپاسی هەوڵەکانی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقییان لە لیبیا کردوە، کە توانیان گەنجەکان بدۆزنەوە و دوای ئازادکردنیشیان پاسپۆرتیان بۆ دابین بکەن.
جێی باسە ئەو گەنجانە لە هەوڵدابون لە ڕیگەی ئاویەوە ولە وڵاتی لیبیاوە بگەنە ئەوروپا، بەڵام لەوێ دەستگیرکراون و بۆ ماوەی زیاتر لە 50 رۆژ دەستبەسەربون.