کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 1-3 پلە دادەبەزێت.
ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی