بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوار شەممە، ژنێكی تەمەن 50 ساڵ دیواری بەسەردا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە.
عەقید عارف یونس، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بەڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند: " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە رووداوێك ئاگاداركراینەوە كە ژنێكی تەمەن 50 ساڵ لە گوندی زمزمۆكی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش دیواری بەسەردا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە".
وتیشی: تیمەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە ناردووەتە شوێنی رووداوەكە و چاوەڕێی ئەنجامن.