Apora Logo

یەكەمین جەنگی كوردی_توركی، كە بە جەنگی نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان_خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركە ڕۆژئاواییەكان ناسراوە لە مێژوودا

یەكەمین جەنگی كوردی_توركی، كە بە  جەنگی نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان_خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركە ڕۆژئاواییەكان ناسراوە لە مێژوودا
چۆمان حەمە تەقێدین چۆمان حەمە تەقێدین

نووسینی_چۆمان حەمە تەقێدین

9/9/2025

نووسینی_چۆمان حەمە تەقێدین

 

بۆ یەکەم جار ناوی نه‌ته‌وە تورك نەژادە‌کان لە بەڵگەیەکی مێژوویی دێرینی چینییەکاندا هاتووە، بە ناوی تۆ-کیۆ ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشی زایینی، كە دروستر ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (551ز) کە وشەی تۆ-کیۆ بە واتای ژان و ناسۆر دێت، چونکە کاتێك هاتنە سەر شانۆی ڕووداوە سیاسییەکانی جیهانی دێرین چەندان جار هێرشیان سەر باکووری كۆماری میللی چینی ئێستە کە ئەو سەردەمە بەشێك بووە لە شانشینە دێرینەکانی چین بووە و داگیریان کردووە، و هەروەها پێشتریش ئیمپراتۆریای ساسانییەكانی كوردان لەگەڵ خاناتە توركەكانی هاوسێی لە بەرەی ڕۆژهەڵات پویوەندی دیپلۆماسی لە نێواندا هەبووە، كە ئەتوانین بڵێن پەیوەندی نێوانیان واتا پەیوەندی نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و خاناتەكانی توركەكان هەردەم بەرز و نزمی بە خۆیەوە بینیووە، و هەروەها هەندێ جار ژن و ژنخوازی لە نێوان ڕوویداوە، كە چەندان ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و هەندێ خانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) ژن لە یەكتری خواستووە واتا هاوسەرگیرییان كردووە، بەس بەڵام لە دواجاردا پەیوەندی نێوانیان زۆر بە خراپی تێكچوو تاوەكو گەیشتە ڕادەیەكی زۆر خراپ، واتا گەیشتە ڕادەی پێكدادانی سەربازیی لە نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و خاناتەكانی توركەكان ڕوو بدات كە لەو سەردەمدا هەبوون، و هەروەها خواستی ئیمپراتۆرەكانی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بۆ فراوانخوازی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆریا زۆر بووە، و هەروەها كە ئەوەیش لە پاش ئەوەوە دێت لە ساڵی (557ز)دا بوو كە خودی ئیمپراتۆر خەسرەۆوی دووەم (531_579ز) بیست و پێنجەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان، كە بۆ جاری یەكەم دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای ساسانییەكانی بە دەستەوە گرت، كە ئەوە بوو دەسەڵاتی ئیمپراتۆریاكەی زۆر زیادی كرد بوو لە بەرەی ڕۆژهەڵات كە خاناتە توركەكان لە بەرە هەڵكەوتوو بوون، و لە بەرەی ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان ئیمپراتۆریای بێزنتیەكان (ئیمپراتۆریای ڕۆمییەكانی ڕۆژهەڵات) بوونی هەبووە، هەر بۆیە لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان ئەیویست فراوانخوازی بكات و سنوورەكەی بەر فراوان بێت، كە ئەوەش خواستی خودی ئیمپراتۆر خەسرەۆوی دووەم (531_579ز) بیست و پێنجەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بووە، كە ئەیویست كۆتایی بە هەژموونی دەسەڵاتی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) بهێنێنت بە سەر ناوچەكانی ئاسیای ناوەند، كە لە ئێستەدا بریتین لە كۆماری تاجیكستان و كۆماری كازاخستان و كۆماری توركمانستان و كۆمای قیغیزستان و كۆماری ئۆزباكستان و میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان، كە خاوەنی خاكی بە پیت و دەوڵەمەند و هەروەها ڕووبەرەكەی زۆر بەرفراوانە، هەر بۆیە ئیمپراتۆریای ساسانییەكان هاوپەیماننامەی لەگەل خاناتی گۆكتوركەییەكان بەست بۆ ئەوەی  لە شكست پێهێانی هەژموونی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) سەركەوتوو بێت، و هەر بۆیە هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان توانییان زۆر بە ئاسانی توانیان دەست بگرن بە ناوچەی باشووری ئۆكسوس لە ئاسیای ناوەند، و هەروەها ناوچەی باكووری ئۆكسوس لە ئاسیای ناوەند لە لایەن هێزەكانی سوپای خاناتی گۆكتوركەییەكان دەستی بە سەردا گیرا، و ئیمپراتۆر خەسرەۆوی دووەم (531_579ز) بیست و پێنجەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و ئیستەمی خان یەكێك لە خانی خاناتی گۆكتوركەییەكان ڕێككەوتننامەێك كرا كە تێدا هاتووە ناوچەی ئۆكسوس ئەبێتە سنووری نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و خاناتی گۆكتوركەییەكان، بەس بەڵام لە ساڵی (588ز)دا هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكان بە سەركردایەتی هەر یەكە لە باگا خان (587_589) حەوتەمین خانی خاناتی  هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و ژەنەراڵ ییڵ تێگین و ژەنەڕاڵ بیرمودها تیگین، كە لە (300.000) هەزار سەرباز پێكهاتبوو، هێرشییان كردە سەر بەشی باشووری ناوچەی ئۆكسوسی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان، بەوەش هێرسی كردە سەر سەربازانی هێزەكانی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان كە لە شاری بەلخی ناوەندی پارێزگای سەر بە میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستانی ئێستە جێگیر بوون، و پاشان هێرشیان كردە سەر شارەكانی، وەكو شاری تەلەقان (تالۆقان)ی ناوەندی شارۆچكە (قەزا)ی تەلەقان (تالۆقان)ی سەر بە پارێزگای توخار، و شاری بەدغیس (قەڵای ئی ناو)ی ناوەندی پارێزگای بەدغیس و شاری هێراتی ناوەندی پارێزگای هێرات، كە ئەو سێ شارە سەر بە میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستانی ئێستەن، توانی داگیریان بكات، خەریك بوو بەرە بەرە بەرەو ناو خاكی ئیمپراتۆریای ساسانییەكانی كوردان پێشڕەویی، ئەوە بوو ئەنجوومەنی باڵای سەربازی ئیمپراتۆریای ساسانییەكانی كوردان لە شاری تەیسەفۆن (سلێمان پاك_مەدائین)ی ناوەندی شارۆچكە (قەزا)ی مەدائینی سەر بە پارێزگای بەغدادی سەر بە كۆماری فیدڕاڵی عێراقی ئێستە، كە ئەو كاتە پایەتەختی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بڕیاری دا كە ئیمپراتۆر بارامی شەشەم (چۆبین) (590_591ز) بیست و هەشتەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بە پشتیوانی هەر یەكە ژەنەڕاڵ بەهرام سیاواشان و ژەنەڕاڵ نادرە كۆشتاسپ و ژەنەڕاڵ ئێزاد گوشناسپ سەركردایەتی هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان، كە لە (12.000) هەزار سەربازی ئازا پێكهاتبوو، بەڕەنگاری هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكانی داگیركار بنەوە، كە لە شاری نایشاپووری ناوەندی شارۆچكە (قەزا)ی نایشاپووری سەر بە پارێزگانی خۆراسانی ناوەندی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە بەڕیكەوتن، كە بەوەش لە سەرەتادا توانییان پێش بە پێشڕەویی هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكان بگرن، كە ئەوە بوو دواتر لە شەڕی بەردی هێركانیان و چەندان شەڕی دواتر هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان توانییان  هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكانی داگیركار شكست پێبهێنن، و پاشان شاری بەلخی ناوەندی پارێزگای سەر بە میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستانی ئێستە ئازاد كرا لە داگیركانی هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكانی داگیركار، و لەوێ دەستگیرا بە خەزێنەكانی توركەكاندا، و پاشان لە ڕووباری ئۆكسوس پەڕینەوە و لە شەڕێكی یەكلاكەرەوەدا هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بە سەركردایەتی ئیمپراتۆر بارامی شەشەم (چۆبین) (590_591ز) بیست و هەشتەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان ژەنەڕاڵ بەهرام سیاواشان و ژەنەڕاڵ نادرە كۆشتاسپ و ژەنەڕاڵ ئێزاد گوشناسپ، توانییان شكستێكی قورس بە هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكان بە سەركردایەتی باگا خان (587_589) حەوتەمین خانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) بووە و ژەنەراڵ ییڵ تێگین و ژەنەڕاڵ بیرمودها تیگین بهێنن، كە خودی باگا خان (587_589) حەوتەمین خانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) بە تیرێك كۆژرا بەوەش پەرەتەوازیی كەوتە ناو ڕێزەكانی هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكان، و شاری بایكەندیش ئازاد كرا، و دواتر شازادە بەرمودی كوڕی باگا خان (587_589) حەوتەمین خانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) دەستگیرا و ڕەوانەی شاری تەیسەفۆن (سلێمان پاك_مەدائین)ی پایەتەختی ئیمپراتۆریای ساسانییەكان كرا بۆ لای ئیمپراتۆر هۆرمیزدی چوارەم (579_590ز) بیست و شەشەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان، و ئەوەیش شازادە بەرمودی كوڕی باگا خان (587_589) حەوتەمین خانی خاناتی هێڤتالیتییەكان ڕۆژئاواییەكان (هۆنە سپییەكان) ئازادی كرد و لە پاش (40) ڕۆژ ناردیەوە بۆ لای خودی ئیمپراتۆر بارامی شەشەم (چۆبین) (590_591ز) بیست و هەشتەمین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ساسانییەكان، كە لەو كاتەدا هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان توانییان قارەمانانە هەر یەكە لە شارەكانی وەكو شاری تاشكەندی ناوەندی ویلایەتی تاشكەندی سەر بە كۆماری ئۆزباكستانی ئێستە و شاری سەمەرقەندی ناوەندی ویلایەتی سەمەرقەندی سەر بە كۆماری ئۆزباكستانی ئێستە بە تەواوی ئازاد بكەن، و شكستێكی بەهێز لە هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركەكانی ڕۆژئاواییەكان بدەن، و ئەم جەنگە كە بە یەكەمین جەنگی كوردی_توركی ناسراوە، كە هەروەها بە جەنگی نێوان ئیمپراتۆریای ساسانییەكان_خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) ناسراوە لە مێژوودا، كە تێدا هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان شكسی بە هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركە ڕۆژئاواییەكان هێنا، و هەروەها ژمارەی شەڕەكانی ئەو جەنگەی نێوان تێدا هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان و هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركە ڕۆژئاواییەكان چەند شەڕ بووە كە كراوە لە نێواندا لەو سەردەمەدا ڕوویداوە، كە ئەو جەنگە لە نێوان ساڵانی (588_589ز)دا ڕوویدا كە بە سەركەوتنی هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای ساسانییەكان بە سەر هێزەكانی سوپا هاوبەشەكانی خاناتی هێڤتالیتییەكان (هۆنە سپییەكان) و خاناتی توركە ڕۆژئاواییەكاندا كۆتایی هات، كە ناوچەی جەنگەكە ئەكەوێتە وڵاتی پشت ڕووبارەکان كە ناوچەیەکی کۆنی مێژووییە کە بەشێکە لە وڵاتی زاگرۆسی گەورە، و هەرێمی پشت ڕووبارەکان یان ئه‌و دیو ڕووباره‌کان ناوچه‌ێکی مێژووییه‌ له‌ ئاسیای ناوه‌ند، ‌کە ئه‌و هه‌رێمه‌ ئەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سیحۆن (سیردەریا) و ڕۆژئاوای ڕووباری جیجۆن (ئامودایا)، کە له‌ ئێسته‌دا هه‌رێمی پشت ڕووبارەکان، تەواوی کۆماری ئۆزباکستانی ئێستە و باشووری ڕۆژئاوای کۆماری ئێستەی کازاخستان و باشووری کۆماری ئێستەی قرغیزستان و به‌شێك له‌ کۆماری ئێستەی تاجیکستان و کۆماری ئێستەی تورکمانستان ئەگرێتەوە، لەگەڵ وڵاتی خۆراسانی گەورە کە بەشێکە لە وڵاتی زاگرۆسی گەورە، كە وڵاتی خۆراسانی گەورە بریتییە لە تەواوی خاکی کۆماری تاجیکستانی ئێستە، و بەشێکی زۆری هەر یەکە لە خاکی کۆماری ئۆزباکستانی ئێستە و خاکی کۆماری تورکمانستانی ئێستە و خاکی میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستانی ئێستە، و بەشێکی باش لە هەر یەکە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە و خاکی کۆماری کازاخستانی ئێستەیە.

 

سەرچاوەکان

1_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی یەكەم-سلێمانی2009ز.

2_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی دووەم-سلێمانی2009ز.

3_یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی/بەرگی سێیەم-سلێمانی2009ز.

4_عه‌لی ئه‌کبه‌رسه‌رفراز و به‌همه‌ن فه‌یروزمه‌ندی: دێرینه‌ناسی و هونه‌ر له‌ سه‌رده‌مه ‌مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئەشکانی و ساسانی/به‌رگی دووه‌م-وه‌: وریاقانیع-هه‌ولێر2009ز.

5_دان ناردۆ: ئیمپراتۆرییه‌تی ئێران-وه‌ :فه‌رهاد عه‌زیز خۆشناو-هه‌ولێر2010ز.

6_ماڵکۆم کالێج: ئەشکانییەکان (پارتەکان)-وە: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی 2010ز.

7_ئارتوور کریستێنسێن: ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2011ز.

8_ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن: مێژووی ئێران له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا هاتنی ئیسلام-وه‌: سه‌لاحه‌ددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.

9_موفید رائف مه‌حمودالعابد: مێژووی ده‌وڵه‌تی ساسانی سه‌رده‌می کیسره‌وییه‌کان-وه‌: عه‌بدوڵڵاگه‌رمیانی-هه‌ولێر2014ز.

10_پ . د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: مێژووی ئیمپراتۆریی ساسانی-سلێمانی2020ز.

11_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.


;