لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا كۆد بدات بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و لە سبەینێ چوارشەممەوە كاری پێ دەكرێت.
میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە ، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لە سبەینێوە، خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان (مەلیكە و شاهینە) كۆدیان پێ دەدرێت ، بەڵام بە مەرجێک کەوا خاوەنەكەی بۆی نەبێت نە ئۆتۆمبێلی تری بێ سەرەتا بكڕێت و نە بیفرۆشێت و تا كۆتایی لای خۆی بمێنێتەوە.
ڕاشیگەیاند، مۆڵەتی مانگێكیش دەدرێت بە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، كە ئۆتۆمبێلەكانیان بفرۆشن و تەنها دەبێت یەك دانەیان بەناوەوە بمێنێت.
بەپێی بڕیارەكە، هەر كەسێك یەك كۆدی بێ دەدرێت و بەپێچەەوانەوە ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.