Apora Logo

ئاژانسی فرانس پرێس: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە (904) سەربازو ئەفسەری ئیسرائیل كوژراون

ئاژانسی فرانس پرێس: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە (904) سەربازو ئەفسەری ئیسرائیل كوژراون

ئاژانسی فرانس پرێس: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە (904) سەربازو ئەفسەری ئیسرائیل كوژراون

9/9/2025

ژمارەی ئەو سەربازو ئەفسەرانەی ئیسرائیل كە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (2023)وە کوژراون، بۆ (904) كەس بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ سوپای ئیسرائیل كوژرانی چوار سەربازی دیکەی راگەیاند.

ئاژانسی “فرانس پرێس” پاڵپشت بە داتاکانی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە (904) سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، كە (468) سەربازیان لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە (27)ی تشرینی یەکەمی (2023) كوژراون.

سوپای ئیسرائیل رۆژی دووشەممە رایگەیاند، چوار لە سەربازەکانی لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون، کە هێزەکانی لە ناوچەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان چڕتر كردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیەنراوێکدا دانیشتوانی غەززە ئاگادار دەکاتەوە  کە پێویستە دانیشتوانی غەززە دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن، چونکە گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ لەناوبردنی حەماس ئەنجامدەدەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، مانەوە لەو ناوچانە مەترسیدارە و پێویستە دانیشتوانی غەززە ناوچەکانیان بەرەوە ناوچەیی مرۆیی “مەواسی” جێبهێڵن.

سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێزەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانەوە لە ئامادە باشیدان و گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدەدەن.


;