جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: جگە لە مالیكی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی سودانی دەكەن بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی.
بەها ئەعرەجی، جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەجۆرێك دەبێت هەمووان تامەزرۆی هاوبەشی بن لەگەڵ هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان(هاوپەیمانییەكەی سودانی)/ ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەوا سودانی دەمێنێتەوە، هەرگیز هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت.
ووتیشی: فراكسیۆنی بەدر و زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە خولی دووەمی سودانی دەكەن، جگە لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و وڵاتانی عەرەبی ترسیان لە سیستەمی سیاسی هەیە لە عێراق، رووداوە هەرێمایەتیەكانیش هەڕەشە لە یەكپارچەیی عێراق دەكات.