بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
رۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور لە درەنگانى شەودا.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوول.
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی