Apora Logo

سوريا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات ھەڵوێستی توند بگرێتە بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل

9/9/2025

وەزارەتی دەرەوەی سووریا، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر پارێزگاکانی حومس و پارێزگاکانی لازقییە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتەکەی و ھەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری ئەمنی ناوچەکە ناودەبات

دوێنێ شەو سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی حومس و لازقییەی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی دەستدرێژییەکانی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی حومس و لازقییە ئیدانە کرد.

وەزارەتەکە، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر پارێزگاکانی حومس و پارێزگاکانی لازقییە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتەکەی، ھەروەھا بە ھەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری ئەمنی ناوچەکە لەقەڵەمدا و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە ھەڵوێستی توند بگرێتە بەر بە ئامانجی وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا.

جەختی لەوەش کردەوە کە ھەموو ھەوڵێک بۆ زیان گەیاندن بە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی سووریا ڕەت دەکەنەوە.

ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئیدانە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دەستدرێژییەکان بکات.

;