پەرلەمانتارانی فەرەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی کەمینەکانی فرانسوا بایرۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسایان هەڵوەشاندەوە و وڵاتەکەیان قووڵتر کردەوە بۆ قەیرانێکی سیاسی کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک کۆمار ناچار دەکات لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا پێنجەمین سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکات.
سێ سەد و شەست و چوار پەرلەمانتار دەنگیان بە لابردنی بایرۆ دا و 194 پەرلەمانتار پشتگیریان لێکرد.
نوسینگەی ماکرۆن تا ئێستا باسی لەوە نەکردووە کە ئەمشەو قسە دەکات یان نا.
بەڵام ماکرۆن بژاردەی سنوورداری هەیە بۆ دەرهێنانی فەرەنسا لەم قەیرانە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو مەیلی بۆ دانانی سەرۆکوەزیرانی دیکەیە - کە پێنجەم سەرۆکوەزیرانە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ەوە - بەڵام سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕووبەڕووی هەمان پەرلەمانی چارەسەرنەکراو دەبێتەوە. هەروەها حکومەتێکی تەکنیکی کە لە فەرمانبەرانی حکومی پێکهاتبێت.
بەڵام هەڵبژاردنێکی دیکەی خێرا و بێ کێشە دەکرێت بژاردەیەکی تر بێت .
لە سیناریۆیەکی توندڕەودا، ماکرۆن تەنانەت دەتوانێت دەست لەکاربکێشێتەوە , بەڵام ئەوە زۆر بەدووری دەزانرێت بە لەبەرچاوگرتنی لێدوانەکانی ڕابردووی.