Apora Logo

یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردبوو دوورخرایەوە

یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من کردبوو دوورخرایەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەمەو دوا بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەشێک نیە لە هەژماری من و بەشداربوانی دەگوازرێنەوە سەر بانکەکانی تر

8/9/2025



حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەمەو دوا بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەشێک نیە لە هەژماری من و بەشداربوانی دەگوازرێنەوە سەر بانکەکانی تر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.


ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانیان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.

 

پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە ڕێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە, کە ئەمەش ڕێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن.



;