ڕۆژی دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025، یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس دوای ماوەیەکی کەم لە دەرکردنی ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە "هۆشداری کۆتایی" بۆ حەماس دەرکرد بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە غەززە گیراون، وتی: ئەمە دوا هۆشدارییە بۆ بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماس، چ لە غەززە یان لە هۆتێلە لوکسەکانی دەرەوەی وڵات: بارمتەکان ئازاد بکەن و چەکەکانتان دابنێن، یان غەززە لەناو دەچێت و لەناو دەچن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاندووە، کە لە بەیانی ئەمڕۆوە نزیکەی 21 کەس بەهۆی تەقەی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 14 کەس لە شاری غەززە دوای تۆپبارانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی فراوان.