رۆژی دووشەممە، 08-09-2025، بە پێی
داتاکانی ئاژانسەکە دەریانخستووە، کە سوورییەکان نزیکەی 25 هەزار داواکارییان لە 27 وڵاتی ئەندامی بلۆکەکە، سویسرا و نەرویج (یەکێتی ئەوروپا پڵەس) پێشکەش کردووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %66 دابەزیوە.
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، "ئەم دابەزینە بەرچاوە پەیوەندی بە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپادا نییە"، لەبری ئەوە ئەو بابەتەی بۆ ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا گەڕاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە دەکەن، زۆرێک لە سورییە ئاوارەبووەکان هیوای زیاتریان بە گەڕانەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگاکانیان دەچەسپێنن".
سورییەکان کە پێشتر زۆرینەی پەناخوازانیان پێکدەهێنا، ئێستا نوێنەرایەتی سێهەمین گرووپی گەورە دەکەن لە دوای ڤەنزوێلاییەکان و ئەفغانییەکان.
هاوکات فەرەنسا و ئیسپانیا جێگای ئەڵمانیایان گرتەوە وەک شوێنی سەرەکی بۆ پەناخوازان.
بە گشتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا+ لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵدا 399 هەزار داواکاری پەنابەرییان وەرگرتووە.
خەڵکی ڤەنزوێلا کە وڵاتەکەیان گێژاوی ئابووری و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت، لە کۆی ژمارەی داواکاران 49 هەزار کەسیان پێکهێناوە.
ڕاپۆرتەکە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەرێنییە، کە ڕووبەڕووی فشار بوونەتەوە بۆ سنووردارکردنی کۆچبەران، لەکاتێکدا لایەنی ڕاستی توندڕەو دەستکەوتی هەڵبژاردن لە چەند وڵاتێکی ئەندامدا بەدەستدەهێنێت.
لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمیسیۆنی ئەوروپا پلانەکانی بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی پەناخوازان و دیپۆرتکردنەوەیان ئاشکرا کرد.