ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بڕیارەکەی دوێنێی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 30 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس کۆبوونەوە و بڕیاریان دا لە مانگی داهاتووەوە، رۆژانە 137 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە.
ئەو بڕە زۆر کەمترە لەو بڕەی لە مانگەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردابوو.