فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی كۆڕبەندی وزە لە بەغدا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، لە پەیوەست بە داهاتی نانەوتی زۆر چونەتە پێشەوەو بە تەسەوری من لەم رۆژانەدا دەگەنە لێكتێگەیشتن.
وتیشی، كێشەی هەناردەی نەوت لەنێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێم نەبوە، هەروەها لەنێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی عێراق نەبوە، بەڵكو كێشەكە سێقۆڵی بو، بە تەسەوری من لەم رۆژانەدا دەگەینە ئەنجام و لێكتێگەیشتنێكی سێقۆڵی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارین لیژنەكان ئەمڕۆ و سبەینێ و دووشەممە كارەكانیان تەواوبكەن، تاوەكو بتوانین رۆژی سێشەممە ئەو راپۆرتانەی پێشكەشیان ئەكەن بە ئەنجومەنی وەزیران، ئیجابی بن و لەسەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانە، بڕیار بدەین.
بە گوێرەی لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، دەبێت رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردە رادەست بکرێ تاوەکو لە بەرانبەردا 16 دۆلار بدرێتە کۆمپانیاکانی نەوت.