Apora Logo

لەسەر پارەی کەپری گەشتیاری لە خەلیفان ١٤ کەس بریندار بوون

لەسەر پارەی کەپری گەشتیاری لە خەلیفان ١٤ کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی شەڕێك لە سەیرانگایەكی دۆڵی ئالانە لە سنوری خەلیفان، 14 كەس بە دار و بەرد و ئاسن برینداربون.

29/8/2025

 

لە ئەنجامی شەڕێك لە سەیرانگایەكی دۆڵی ئالانە لە سنوری خەلیفان، 14 كەس بە دار و بەرد و ئاسن برینداربون.


کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی خەلیفان، بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 14 کەس بە برینداری گه‌یەندراونه‌ته‌ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەكەیان کە لە ئەنجامی شەڕێکدا، برینداربون.


شەڕەكە لەنێوان ژمارەیەك گەشتیار و لایەنی خاوەن سەیرانگەیەكدا لە دۆڵی ئالانە لەسەر نرخی كەپر رویداوە.


بەپێی قسەی كاروان شێرزاد، لە نێو بریندارەکان تەمەنی جیاواز هەیە و شەڕەكە بە بەرد و دار و ئاسن كراوەو برینی زۆرێكیان سوكە.



;