Apora Logo

لە جامی خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

لە جامی خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

لە جامی خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

21/8/2025

لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بەسەرکردایەتی سوارێز شکستی بە تایگریس هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی ڕووبەڕووی تایگریس بووەووە.

لە تایمی یەکەم، ئینتەر میامی کە بەبێ میسی یارییان دەکرد بەڵام باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکی 21 گۆڵێک بە لێدانی سزا لە رێگای لویس سوارێزەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، تایگریس باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، پاش چەند هێرشێکیش لە خولەکی 67 ئەنخێل کۆریا گۆڵی یەکسانی بۆ تۆمارکردن، یارییەکە بەو ئەنجامە درێژەی کێشا تا دوا خولەکەکان، بەڵام لە خولەکی 89 دووبارە سوارێز بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی میامی تۆمارکرد.

سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە بردنەوەی ئینتەر میامی کۆتایی پێهات و یانەکە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی کە تێیدا ڕووبەڕووی ئۆرلاندۆ سیتی دەبێتەوە لە 27ی ئەم مانگە.


;