کەشناسی هەرێم رایگەیاند ، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی بەشێک لە گەرمیان و سنووری هەولێر و کەرکوک دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن شەپۆلێکی خۆلبارین روو لە ناوچەکانی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک بکات و سەرچاوەی خۆڵبارینەکەش لە باکووری رۆژئاوای عێراق سەرچاوەی گرتووە.
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک بمێنێتەوە لەسەر ئەو ناوچانە .
بە زانیاری پەیامنێری ئاپۆڕا نیو لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەوە لە شاری کەرکوک بە چڕی خۆڵبارین رویداوە و مەودای بینینی کەم کردۆتەوە و هەروەها لە شاری هەولێریس هەستی پێ دەکرێت بەڵام بە ڕادەی کەرکوک چڕ نیە
ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ شەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێى پێشبینییەکانیان، شەپۆلی گەرما بەرەو کۆتایی دەچێت و پلەکانى گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.