Apora Logo

ترەمپ، ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پوتین بۆ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا ڕووندەكاتەوە

ترەمپ، ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پوتین بۆ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا ڕووندەكاتەوە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی درێژخایەنی لەگەڵ زێلێنسکی و بەشێكی لە سەركردەی ووڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە.

16/8/2025

رۆژی شەممە کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، دواتر ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆ کردووە دوای کۆبوونەوەیەکی لوتکەی کە ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بەڕێوەچوو، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.


وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە ترەمپ سەرکردەکانی ئەوروپای لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ پوتین ئاگادار کردەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA لە زاری سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیاوە ڕایگەیاندووە، ترەمپ خەریکە هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرکردەکانی دیکەی ئەوروپا لەبارەی ئەنجامی لوتکەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئاگادار دەکاتەوە .


لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا بەبێ هیچ لێدوانێک سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست لە ئۆکرانیا کۆتایی هات و هیچ ئەنجامێکی کۆنکرێتیش ڕانەگەیەندرا.

ترەمپ لەسەر زۆر خاڵی گرنگ باسی لە ڕێککەوتنەکە کرد، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.


لای خۆیەوە پوتین وتی ئەمە دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ چارەسەری کێشەی ئۆکرانیا.


ترەمپ دوای لوتکەکە ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت ڕاوێژ لەگەڵ ئەوروپییەکان و زێلێنسکی بکات و ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆتاییدا ئەوە پەیوەستە بە ئەوانەوە".

;