بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ شەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی